کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن بۆ پەخش و بڵاوکردنەوەی دیجیتاڵی - سنوردار دامەزراوە بۆ بەکارهێنانی بیرکردنەوەی داهێنەرانەو دیزاینی ناوازەو پێشکەوتنی کۆمپیوتەریی لە پێناو پڕکردنەوەی کەلێنێک لە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە جیهاندا. ئاگۆرا ڤیژن ئەو قەوارە یاساییەیە کە خاوەندارێتی و بەڕێوەبەرێتی ئاگۆرا دەنگ و ئاگۆرا ڤۆیس دەکات، کە هەردوو ئەپڵیکەیشنی کتێبی دەنگیی و پلاتفۆرمی دیجیتاڵی تایبەتن بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە جیهاندا، بە زمانی کوردی و ئینگلیزی. هەروەها دروستکەری ئاگۆرا پەرتوکە کە کەناڵێکە بۆ بەردەستخستنی کتێبی کوردی لەسەر ئاستی جیهان بە شێوەی دیجیتاڵی بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای کتێبی ئەلیکترۆنی، و ماڵ و داهێنەری سیستەمی ئاگۆرا ڤیژن بە ئنگلیزییە، کە بریتییە لە سیستەمێکی تایبەت و مۆدێرنی هەمەزمانی وەرگێڕانی تایبەت بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە جیهاندا. کۆمپانیا بە فەرمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە عێراق و هەرێمی بریتیش کۆلۆمبیا لە کەنەدا تۆمارکراوە بەڵام خزمەت بە بازاڕێکی جیهانی دەکات.
زیادکردنی کاریگەری ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لەجیهاندا لەرێگەی ئەپلیکەیشنی کتێبی دەنگیی و پلاتفۆرمی دیجیتاڵی.
بەدەستهێنانی ناسینەوەی جیهانیی ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە ئاستی بەرهەمهێنان و خەڵاتی سینەماییدا.


ئاگۆرا ڤۆیس یەکەمین سەکۆی کتێبی دەنگییە کە تەرخانکراوە بۆ کولتووری کوردی و ئەو کولتوورانەی دیکەی جیهان کە کەمتر ناسراون، تایبەت بە گوێگرانی ئینگلیزی لە سەرانسەری جیهاندا.
تەنها ئەو کتێبانە تۆمار دەکات و بڵاودەکاتەوە کە یان بە زمانی جگە لە ئینگلیزی نووسراون و وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی ئینگلیزی، یان لەلایەن نووسەرانی نائینگلیزییەوە بە ئینگلیزی نووسراون و باس لە ژیان، کولتوور، مەینەتی و چیرۆکەکانی کولتووری ڕەسەنی خۆیان دەکەن.
ئەم سەکۆیە خاوەنی تایبەتمەندیی جیهانی و ناوەڕۆکی بەپێزە؛ ناوەڕۆکێک کە ئەگەر لێرە نەبوایە، ڕەنگە بە تەواوی لە جیهان شاراوە بمایەتەوە.

ئاگۆرا وشەیەکی کۆنی یۆنانییە کە بە مانای "شوێنی کۆکردنەوە" دێت. ئاماژە بە فەزایەکی ناوەندی و گشتی دەکات کە چەقی هێنانەدی تێڕوانینی جیاوازە لەسەر ژیان بە تێڕوانینی جیاوازەوە وەکو ڕابەرانی فکر و بازرگانان و هونەرمەندان و …هتد. وەک ناوێک بۆ کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن هەڵبژێردرا بەهۆی نزیکی وشەکەوە لە ئەرکی کۆمپانیا کە وەک پلاتفۆرمێک کار دەکات بۆ دروستکردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەروەها نزیکی مەفهومی ئاگۆرا لە شوێنێکی ناوەندی شاری سلێمانی، ئەو شارەی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن تێیدا دامەزراوە.
بۆ وردەکاری زیاتر لەسەر وشەی "ئاگۆرا"، تکایە، لە ویکیپدیای جیهانی زیاتر لەم لینکەوە بخوێنەرەوە