Book 3

پێنج کاتژمێر

نامۆ بۆ بژێوی ژیانی کاتژمێری شکاو چاک دەکاتەوە، بەڵام لە شارەکەی ئەودا، هیچ شتێک بەڕاستی ساڕێژ نابێت؛ نە خەم، نە ترس، نە ئەو بێدەنگییەی نەوە لە دوای نەوە بە میراتی ماوەتەوە. بە ڕۆژ، چاودێری دایکە بێزمان و پەککەوتەکەی دەکات. بە شەو، لە نێوان کاتژمێرە بێدەنگ و فڕێدراوەکاندا کار دەکات.


لەپڕ پێنج کاتژمێر دێنە زمان.


ئەوان گرێی ئەو ژیانانە دەکەنەوە کە بەهۆی شاڵاوی ئەنفال لە باشووری کوردستان، ڕاپەڕینی کورد، و لێکەوتە درێژخایەنەکانی شەڕی ناوخۆیی و تیرۆرەوە شێوەیان گرتووە. هەر دەنگێک دان بە مێژوویەکی تایبەتی خۆشەویستی و لەدەستدان، باوەڕ و دووڕوویی، و جوانییە شاراوەکەی ئەو کەسانەدا دەنێت کە کۆمەڵگا ئامادە نییە بیانیانبینێت. پێنج دەزووی جیاوازی پێنج ژیانی جیاواز، کە لای ئەم گەنجە کاتژمێرسازە یەکدەگرنەوە.


بە پشتبەستن بەو کەس و ڕووداوانەی کە ڕاستەوخۆ ئەزموونی کردوون، ڕۆماننووسی کورد، هێرش شێخ عومەر، چیرۆکێکی فرەدەنگ بەردەست دەکات کە ئەو ڕوانگە شاراوەیەی ژیانمان ئاشکرا دەکات کە ناوێرین بیخەینە ڕوو.


"پێنج کاتژمێر"، ڕۆمانێکی کوردییە کە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی، هەر خوێنەرێک لەگەڵ بیرکردنەوەیەکی بەردەوامدا جێدەهێڵێت: ئەگەر کەلوپەلەکانمان بتوانن قسە بکەن، چی لەسەر ئێمە دەڵێن؟

مافی بڵاوکردنەوە © ٢٠٢٦ - کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن بۆ پەخش و بڵاوکردنەوەی دیجیتاڵی - سنوردار