دامەزرێنەری ئاگۆرا ڤیژن بەشداربوو لە یه‌كه‌مین دیدارى زانستی له‌باره‌ى سیاسه‌تى كولتوریی
85 | 2025-11-29
دکتۆر هێمن شیخ عومەر دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری دیزاین لە ئاگۆرا ڤیژن و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری ڕۆبۆتناسی و سیستمە زیرەکەکان لە زانکۆی نۆتنگهام ترێنت لە وڵاتی بەڕیتانیا، پانێڵێکی تایبەتی دەربارەی (گرنگی سیاسەتی بەهێزمانەوە لە داهاتووی زیرەکی دەستکرددا) لە یەکەمین دیداری زانستی سیاسەتی کولتوریی پێشکەشکرد.
ئەم دیدارە بۆ یەکەمجارە لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدەرێت، بەمەبەستی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى كو‌لتور و فه‌رهه‌نگ له‌هه‌رێمى كوردستان بە هاوکاری و هەماهەنگی كه‌سانى شاره‌زا لە بواره جیاوازەکانی کۆمەڵگا.
یه‌كه‌مین دیدارى زانستی له‌باره‌ى سیاسه‌تى كولتوریی به‌دروشمى (كو‌لتور وه‌ك فریادره‌س) به‌چاودێرى حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان، بەسەرپەرشتی د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی ئەنجامدرا. لە کۆتا دووڕۆژی دیدارەکەدا به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌سمى راسپارده‌كان ڕاده‌ستى وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان كرا بۆ پشتیوانى و جێبه‌جێكردنیان و هاوکاتیش سوپاس و ڕێزلێنان بەخشرایە سەرجەم پانێڵیستەکان.