سەردانی نوێنەری ئاگۆرا ڤیژن لە شاری دهۆک بۆلای نووسەر د. سەعید خدیدە

7 | 2025-07-09
بەمەبەستی زیاتر گفتۆگۆ کردن و ڕاگۆڕینەوە دەربارەی کار و بەرهەمەکان و ئەو هەوڵانە ی کە ئاگۆرا ڤیژن بۆ کۆکردنەوە و خزمەتکردنی نووسەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان بێ جیاوازی کردویەتی، نوێنەری ئاگۆرا ڤیژن لە شاری دهۆک سەردانی نووسەر مامۆستا سەعید خدیدەی کرد، نووسەر سوپاسی خۆی گەیاند لە بەرامبەر بە دەنگیی کردنی کتێبێکیان لە ماوەی ڕابردوودا بە زاراوەی بادینی لەلایەن ئاگۆرا ڤیژن و دانانی لە ئەپڵیکەیشنی ئاگۆرا دەنگ.