بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی ئاگۆرا ڤیژن سەردانی نووسەر مامۆستا حەمە کەریم هەورامی کرد لە شاری هەولێر

10 | 2025-07-09
بەمەبەستی هەواڵپرسین و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە رەوشی تەندروستی، هێرش شێخ عومەر، بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی ئاگۆرا ڤیژن لە ماڵەکەی خۆی لە شاری هەولێر سەردانی نووسەر مامۆستا حەمە کەریم هەورامی کرد و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە دەربارەی کار و بەرهەمەکانی ئاگۆرا ڤیژن و کاری بەدەنگیی کردنی یەکێک لە کتێبەکانی نووسەر کرا لەلایەن ئاگۆرا ڤیژن لە داهاتوودا.