دەربارەی کۆمپانیا

کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن بۆ پەخش و بڵاوکردنەوەی دیجیتاڵی - سنوردار دامەزراوە بۆ بەکارهێنانی بیرکردنەوەی داهێنەرانەو دیزاینی ناوازەو پێشکەوتنی کۆمپیوتەریی لە پێناو پڕکردنەوەی کەلێنێک لە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە جیهاندا. ئاگۆرا ڤیژن ئەو قەوارە یاساییەیە کە خاوەندارێتی و بەڕێوەبەرێتی ئاگۆرا دەنگ و ئاگۆرا ڤۆیس دەکات، کە هەردوو ئەپڵیکەیشنی کتێبی دەنگیی و پلاتفۆرمی دیجیتاڵی تایبەتن بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە جیهاندا، بە زمانی کوردی و ئینگلیزی. هەروەها دروستکەری ئاگۆرا پەرتوکە کە کەناڵێکە بۆ بەردەستخستنی کتێبی کوردی لەسەر ئاستی جیهان بە شێوەی دیجیتاڵی بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای کتێبی ئەلیکترۆنی، و ماڵ و داهێنەری سیستەمی ئاگۆرا وەرگێڕە، کە بریتییە لە سیستەمێکی تایبەت و مۆدێرنی هەمەزمانی وەرگێڕانی تایبەت بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە جیهاندا. کۆمپانیا بە فەرمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە عێراق و هەرێمی بریتیش کۆلۆمبیا لە کەنەدا تۆمارکراوە بەڵام خزمەت بە بازاڕێکی جیهانی دەکات.


ئەرکی کۆمپانیا

زیادکردنی کاریگەری ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لەجیهاندا لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی کتێبی دەنگیی و پلاتفۆرمی دیجیتاڵی.


دیدی کۆمپانیا

بەدەستهێنانی ناسینەوەی جیهانیی ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە ئاستی بەرهەمهێنان و خەڵاتی سینەماییدا.

The Company

بنەماکانی کارکردن


هەموو تاکێک لە ئاگۆرا ڤیژن پابەندە بە پێنج بنەمای بنەڕەتی کارکردن:



Bubble
هەردەم شتێک
لەوانەیە نەتوانین هەموو شتێک بگۆڕین، بەڵام هەردەم شتێک هەیە بتوانین بیگۆڕین!
Bubble
پێکەوە رۆیشتن
لەوانەیە بە تەنها خێراتر بەرەوپێشەوە بڕۆین، بەڵام هەردەم دەتوانین پێکەوە دوورتر بڕۆین!
Bubble
دیزاینی باشتر
لەوانەیە دیزاینێکی بێ کەموکوڕی نەدۆزینەوە، بەڵام هەردەم دەتوانین دیزاینێکی باشتر بدۆزینەوە بۆ ئەزموونێکی باشتر!
Bubble
کاریگەری ئەرێنی
لەوانەیە بزنسێک دروست بکەین بە قازانجی گەورەوە، بەڵام بە کاریگەری ئەرێنیەوە هەردەم ئەتوانین قازانجی جۆراوجۆر دروستبکەین!
Bubble
خولیای مەزن
لەوانەیە توانای مەزنمان بوێت بۆ باش کارکردن، بەڵام بە خولیای مەزنەوە هەردەم ئەتوانین گۆڕانکاری مەزن بکەین!
Team

بۆچی ئاگۆرا؟

ئاگۆرا وشەیەکی کۆنی یۆنانییە کە بە مانای "شوێنی کۆکردنەوە" دێت. ئاماژە بە فەزایەکی ناوەندی و گشتی دەکات کە چەقی هێنانەدی تێڕوانینی جیاوازە لەسەر ژیان بە تێڕوانینی جیاوازەوە وەکو ڕابەرانی فکر و بازرگانان و هونەرمەندان و …هتد. وەک ناوێک بۆ کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن هەڵبژێردرا بەهۆی نزیکی وشەکەوە لە ئەرکی کۆمپانیا کە وەک پلاتفۆرمێک کار دەکات بۆ دروستکردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەروەها نزیکی مەفهومی ئاگۆرا لە شوێنێکی ناوەندی شاری سلێمانی، ئەو شارەی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن تێیدا دامەزراوە.


بۆ وردەکاری زیاتر لەسەر وشەی "ئاگۆرا"، تکایە، لە ویکیپدیای جیهانی زیاتر لەم لینکەوە بخوێنەرەوە



هەواڵ و چالاکیەکان

post  2

ئاگۆرا ڤیژن لەڕێگای کۆمەڵی ڕۆشنبیریی کوردیی مۆنتریاڵ، بەشداریی پێشەنگایەکی تایبەتی بە کتێب لە مۆنتڕیاڵ کرد
2025-06-09

ئاگۆرا ڤیژن چەندین هەمەهانگی لەگەڵ ڕێکخراو و لایەن و کۆمەڵە گرنگ و تایبەتەکانی بە کتێب و شوناس و کلتوری کورد لە دەرەوەی . . .

زیاتر بخوێنەوە
post  2

سەردانیکردنی ئەکتەر و مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەکان پێشرەو حسێن بۆ ئاگۆرا ڤیژن
2025-05-28

ئەکتەر و مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەکان پێشرەو حسێن سەردانی ئۆفیسی ئاگۆرا ڤیژنی کرد. لەم سەردانەدا سوپاس و پێزانینی . . .

زیاتر بخوێنەوە
post  2

پێشکەشکردنی ڕێزلێنان بە بەرهەمەکانی ئاگۆرا ڤیژن
2025-05-13

لە بەرانبەر بەشداریکردنی دۆستی هێمن، شارەزای ژیری دەستکرد لە کێبڕکێی (Falling Walls Lab) سوپاس و ڕێزلێنانی پێشکەشکرا. لە. . .

زیاتر بخوێنەوە
هەموو بابەتەکان

هەماهەنگی


هەماهەنگی تایبەت بە پڕۆژە


Collab Partner
Collab Partner
Collab Partner
Collab Partner

روماڵی میدیایی


Collab Partner
Collab Partner
Collab Partner
Collab Partner

پەیوەندی کردن

بۆ سەردان و گفتوگۆیەکی خێرا بەدەم پیاڵەیەک چای کوردیەوە، سەردانمان بکەن لەم ناونیشانەی خوارەوە:

کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن بۆ پەخش و بڵاوکردنەوەی دیجیتاڵی - سنوردار


کاتەکانی کارکردن: ٩ی بەیانی بۆ ٥ی ئێوارە


ناونیشانی عێراق:


تەلاری هیران، تەنیشت ئازادی مۆڵ
نهۆمی سێیەم، ئۆفیسی ژمارە ٥ و ٦
سلێمانی، هەرێمی کوردستان

٥٤٥ ٢٠٠٠ ٧٥٠ ٩٦٤+ | ٥٤٥ ٢٠٠٠ ٧٧٠ ٩٦٤+

ناونیشانی کەنەدا:


1200 – 900 وێست هاستینگس سانت
ڤانکۆڤەر، بریتیش کۆڵۆمبیا
V6C 1E5
کەنەدا

١٤٧٦ ٧٧٨ ٧٧٦ ١+

یان، دەتوانی پەیوەندیمان پێوە بکەیت بە پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمەی خوارەوە: