ئاگۆرا ڤیژن لەڕێگای کۆمەڵی ڕۆشنبیریی کوردیی مۆنتریاڵ، بەشداریی پێشەنگایەکی تایبەتی بە کتێب لە مۆنتڕیاڵ کرد

15 | 2025-06-09
ئاگۆرا ڤیژن چەندین هەمەهانگی لەگەڵ ڕێکخراو و لایەن و کۆمەڵە گرنگ و تایبەتەکانی بە کتێب و شوناس و کلتوری کورد لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان کردووە و بەردەوامە، بەمەبەستی زیادکردنی کاریگەری ئەدەب و شوناس و کلتوری کورد و بڵاوکردنەوە و بەجیهانیکردنی کتێبخانەی کوردی لە ڕێگای بەرهەمەکانیەوە، هەروەها هەنگاونانی هەمووان پێکەوە بۆ خزمەتی زیاتر و کاریگەری زۆرتر.
بە هەمەهەنگی لەگەڵ کۆمەڵی ڕۆشنبیریی کوردیی مۆنتریاڵ ئاگۆرا ڤیژن بەشداربوو لە پێشانگایەکی تایبەت بە کتێب، لەم پێشانگایەدا لە ڕێگای ڤیدیۆ و برۆشورەوە بەشێک لە بەرهەمەکانی ئاگۆرا ڤیژن بە سەردانیکەران ناسێندران، پێشانگاکە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند و لە مۆنتڕیاڵ بەڕێوەچوو.
سوپاس و ڕێزمان بۆ بەڕێوەبەر و سەرجەم ئەندام و ئازیزانی کۆمەڵی ڕۆشنبیریی کوردیی مۆنتریاڵ هەیە، کە پێکەوە هاوکار و هاوڕێگاین بۆ خزمەتکردن بە کورد.
خۆشحاڵدەبین بە هەماهەنگی لەگەڵ هەر ڕێکخراو و کۆمەڵە و کەسایەتیەک لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان کە هاودید و هاو ئامانجبن لەگەڵ ئاگۆرا ڤیژن.