سەردانیکردنی بەشێک لە نووسەرانی باکووری کوردستان بۆ ئاگۆرا ڤیژن

Image
57 | 2025-04-13

نووسەر سەعید ڤەڕۆژ بە هاوەڵی چەند نووسەرێکی دیکەی باکووری کوردستان سەردانی ئۆفیسی ئاگۆرا ڤیژنیان کرد و هێرش شێخ عومەر بەڕێوەبەی ڕێگەپێدراوی ئاگۆرا ڤیژن پێشوازی لێکردن. ئەم سەردانییە بە مەبەستی سوپاس و پێزانینی نووسەران بوو لە کار و بەرهەمەکانی ئاگۆرا ڤیژن و باسکردنی ئەو هەوڵانەی ئاگۆرا ڤیژن کە بۆ کۆکردنەوە و خزمەتکردنی نووسەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان بێ جیاوازی کردویەتی.

جێگای ئاماژەیە یەکێک لە بەرهەمەکانی نووسەر سەعید ڤەڕۆژ کاری بەدەنگیی بۆ کراوە بەردەستە لە ئەپڵیکەیشنی ئاگۆرا دەنگ، و لە داهاتوودا کاری زیاترمان دەبێت لەگەڵ نووسەرانی باکووری کوردستان و سەرجەم نووسەرانی دیکەی کورد لە هەرکوێیەکی جیهان بن.