سەردانی ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت ولێکۆڵینەوەی ئەکادیمی

Image
107 | 2025-02-02

سەردانیکردنی تیمی ئاگۆرا ڤیژن بۆ ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی، بەمەستی ئاشنا بوون و دروست کردنی هەماهەنگی لە نێوان ئاگۆرا ڤیژن و ناوەندی ناوبراو کە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە کۆکردنەوە و پاراستنی ئەرشیفی مێژوویی و کەلەپوری کورد. وەک ڕوونە، ئاگۆرا ڤیژن لە هەوڵدایە بۆ بە جیهانیکردنی کتێبخانەی کوردی لە ڕێگای چاپی دیجیتاڵی و کتێبی دەنگیی بۆ خزمەتکردن بە کورد و کوردستان، بەم هۆکارەش هەماهەنگیمان لەگەڵ ئەم ناوەندە و سەرجەم ئەو ناوەند و ڕێکخراوانەی کە بۆ هەمان مەبەست کار دەکەن جێگای خۆشحاڵی و ئومێدە.