هەماهەنگی ئاگۆرا ڤیژن لەگەڵ کوردستان کرۆنیکڵ

355 | 2024-06-03
لە نوێترین هەماهەنگیدا و بۆماوەیەکی دوورمەودا، ئاگۆرا ڤیژن بە هاوکاری کوردستان کڕۆنیکڵ بەردەوام دەبێت لە بە جیهانیکردنی کتێبخانەی کوردی لە ڕێگەی کتێبی دەنگیی و پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی.
دامەزراوەی کوردستان کرۆنیکڵ، دامەزراوەیەکی رۆشنبیری و کولتوری گشتییە، ئامانجی ناساندنی کولتور، ژیان و ژیاری خەڵکی کوردستانە بە جیهان. چەندین کەناڵی میدیایی و کولتوری لەو بوارە خستووەتە گەڕ، بە ئامانجی گەیاندنی دەنگی خەڵکی کوردستان بە جیهان.
سەرەڕای پەخشکردنی گۆڤاری کوردستان کرۆنیکل لە کوردستان و ئەمەریکا، دابەشکردنی بەسەر خوێنەرانی لە ئەوروپا و ئەمەریکا، گۆڤارێکی عەرەبی بەناوی (کوردستان بالعربی) دەردەکات و لە وڵاتانی عەرەبیدا دابەشی دەکات. جگە لە سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی چەند پرۆژەیەکی دیکەی کولتوری و نەتەوەیی.
هەماهەنگی لەگەڵ کوردستان کڕۆنیکڵ و فراوانکردنی کارەکانمان پێکەوە مایەی شانازی و بەرەوپێشچوونە، بە ئامانجی ناساندنی زیاتری کولتوری کوردستان و بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنەوە و رۆشنبیریی کۆمەڵگا رێککەوتووین.