واژوو کردنی گرێبەست لە نێوان ئاگۆرا ڤیژن و ڕوانگە فاوندەیشن

270 | 2023-09-24
لەوانەیە بە تەنها خێراتر بەروەپێشەوە بڕۆین، بەڵام هەردەم دەتوانین پێکەوە دوورتر بڕۆین!
لە میانەی هەوڵی بەردەوامدا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەی کە کاردەکەن بۆ گرنگیدانیان بە کتێب و پاراستنی ئەدەبیاتی کوردی، ئاگۆرا ڤیژن گرێبەستی هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ڕوانگە واژوو دەکات.
لەم هەنگاوە نوێیەدا و بە سپۆنسەری دەزگای ڕوانگە چەند کتێبێکی بڵاوکراوەی دەزگاكە لە پلاتفۆڕمەکانی ئاگۆرا ڤیژندا بڵاودەکرێنەوە.
لە سۆنگەی بنەمای کارکردنی پێکەوەیی، بەردەوامین لە هەماهەنگی بۆ بە جیهانیکردنی کتێبخانەی کوردی لەڕێگەی کتێبی دەنگیی و پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی. هەماهەنگیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان جێگای شانازیمانە و خۆشحاڵین بە فراوانکردنی کارکردنمان پێکەوە لەگەڵ هەر لایەنێک کە لەسەر هەمان ڕێچکە و پەیام کار بکات.
سوپاس بۆ ڕوانگە فاوندەیشن و متمانەیان بە کارەکانی ئێمە.