واژووکردنی گرێبەست لە نێوان ئاگۆرا ڤیژن و ڕێکخراوی هیوا فاوندەیشن

425 | 2023-07-17
لە هەنگاوێکی نوێداو لە چوارچێوەی کاری هەماهەنگی وپێکەوەیی، گرێبەست لە نێوان ئاگۆرا ڤیژن وهیوا فاوندەیشن واژووکرا بۆ بەدەنگیی وبە دیجیتاڵکردنی چەند کتێبێکی چاپکراوی ڕێکخراوی هیوا فاوندەیشن بە سپۆنسەری ڕێکخراوەکەیان و دانانیان لە پلاتفۆرمەکانی ئاگۆرا ڤیژن، لە پێناو بەجیهانی کردنی کتێبخانەی کوردی.