سەردانکردنی شاندی ئاگۆرا ڤیژن بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

486 | 2023-02-14
لە دیدارەکەدا بەڕیز حەمەی حەمە سەعید، وەزیرى ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتگیری خۆی بۆ کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەیەکی کەمدا توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاوی کایەى ڕۆشنبیری کوردی بکات وخوێنەرانی کورد لە ناوخۆ و دەرەوە بەیەکەوە ببەستێتەوە. لە بەرامبەردا کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن سوپاس و پیزانینی خۆیان ئاراستەی هەڵوێستی جوان و پشتگیریان بۆ پڕۆژەکە دەربڕی.
لە میانەی دیدارەکەدا، خاڵی هاوبەشی نێوان هەردوولا تاوتوێکرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی نێوانیان بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی بواری ڕۆشنبیری و کولتوری کوردستان.