سەردانی شارەزای دارایی و مامۆستای زانکۆ بەڕێز سۆران سادیق بۆ ئۆفیسی کۆمپانیا لە سلێمانی

Image
442 | 2022-08-28

بە مەبەستی پیرۆزبایی و ئاڵوگۆرکردنی ڕاو بۆچوون لەسەر پرۆژەی ئاگۆرا دەنگ و ئاگۆرا ڤۆیس و ئاگۆرا وەرگێڕو ئەرکەکانی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن، شارەزای دارایی و مامۆستای زانکۆ بەڕێز سۆران سادیق سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا دەکات لە سلێمانی. هەر لەو سەردانەیاندا باس لە بوارە جیاوازەکانی خزمەتکردن کرا بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە هەموو جیهان لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ئاگۆرا ڤیژن بەتایبەتی ئەو ئەرکەش کە ئاگۆرا ڤیژن دەیببینێت وەکو کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆژی و بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا بۆ خزمەتکردن بە ئەدەب لە جیهاندا. بەڕێز مامۆستا سۆران خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەهەبوونی کارێکی وەکو ئاگۆرا ڤیژن و ئامادەباشی خۆی دەربڕی بۆ یارمەتیدان و خەمەتکردن بە پرۆژەکە.