سەردانی بەڕێوەبەرو شارەزای بواری کارسازی بەڕێز مەحمود جاف بۆ ئۆفیسی کۆمپانیا لە سلێمانی

436 | 2022-08-25
بە مەبەستی پیرۆزبایی و ئاڵوگۆرکردنی ڕاو بۆچوون لەسەر پرۆژەی ئاگۆرا دەنگ و ئاگۆرا ڤۆیس و ئاگۆرا وەرگێڕو ئەرکەکانی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن، بەڕێوەبەرو شارەزای بواری کارسازی بەڕێز مەحمود جاف سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا دەکات لە سلێمانی. هەر لەو سەردانەیاندا باس لە بوارە جیاوازەکانی خزمەتکردن کرا بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە هەموو جیهان لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ئاگۆرا ڤیژن بەتایبەتی ئەو ئەرکەش کە ئاگۆرا ڤیژن دەیببینێت وەکو کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆژی و بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا بۆ خزمەتکردن بە ئەدەب لە جیهاندا. بەڕێز مەحمود جاف خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەهەبوونی کارێکی وەکو ئاگۆرا ڤیژن و ئامادەباشی خۆی دەربڕی بۆ یارمەتیدان و خەمەتکردن بە پرۆژەکە.