سەردانی بەڕێوەبەرو شارەزا لە بواری کارسازیدا خاتوو راڤە خورشید بۆ ئۆفیسی کۆمپانیا لە سلێمانی

Image
550 | 2022-08-24

بە مەبەستی پیرۆزبایی و ئاڵوگۆرکردنی ڕاو بۆچوون لەسەر پرۆژەی ئاگۆرا دەنگ و ئاگۆرا ڤۆیس و ئاگۆرا وەرگێڕو ئەرکەکانی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن، بەڕێوەبەرو شارەزا لە بواری کارسازیدا خاتوو راڤە خورشید سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا دەکات لە سلێمانی. هەر لەو سەردانەیاندا باس لە بوارە جیاوازەکانی خزمەتکردن کرا بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە هەموو جیهان لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ئاگۆرا ڤیژن بەتایبەتی ئەو ئەرکەش کە ئاگۆرا ڤیژن دەیببینێت وەکو کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆژی و بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا بۆ خزمەتکردن بە ئەدەب لە جیهاندا. خاتوو راڤە خورشید خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەهەبوونی کارێکی وەکو ئاگۆرا ڤیژن و ئامادەباشی خۆی دەربڕی بۆ یارمەتیدان و خەمەتکردن بە پرۆژەکە.