سەردانی بەڕێزان ئەڤین ئازادو ئامەد لەتیف بۆ ئۆفیسی کۆمپانیا لە سلێمانی

633 | 2022-08-24
بە مەبەستی پیرۆزبایی و ئاڵوگۆرکردنی ڕاو بۆچوون لەسەر پرۆژەی ئاگۆرا دەنگ و ئاگۆرا ڤۆیس و ئاگۆرا وەرگێڕو ئەرکەکانی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن، بەڕێزان ئەڤین ئازادو ئامەد لەتیف سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا دەکەن لە سلێمانی. هەر لەو سەردانەیاندا باس لە بوارە جیاوازەکانی خزمەتکردن کرا بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە هەموو جیهان لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ئاگۆرا ڤیژن بەتایبەتی لایەنە جیاوازەکانی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن وەکو پرۆژەیەکی تەکنۆلۆژی و بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا بۆ خزمەت کردن بە ئەدەب و کولتور لە جیهاندا. بەڕێزان ئەڤین ئازادو ئامەد لەتیف خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەهەبوونی کارێکی وەکو ئاگۆرا ڤیژن و ئامادەباشی خۆیان دەربڕی بۆ یارمەتیدان و خەمەتکردن بە پرۆژەکە.