سەردانی نووسەرو شاعیر بەڕێز کەتان خادمی بۆ ئۆفیسی کۆمپانیا لە سلێمانی

Image
688 | 2022-08-25

بە مەبەستی پیرۆزبایی و ئاڵوگۆڕکردنی ڕاو بۆچوون لەسەر پرۆژەی ئاگۆرا دەنگ و ئاگۆرا ڤۆیس و ئاگۆرا وەرگێڕو ئەرکەکانی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن، نووسەرو شاعیری بەڕێز کەتان خادمی سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا دەکات لە سلێمانی. هەر لەو سەردانەیاندا باس لە بوارە جیاوازەکانی خزمەتکردن کرا بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە هەموو جیهان لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ئاگۆرا ڤیژن بەتایبەتی لایەنە جیاوازەکانی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن وەکو پرۆژەیەکی تەکنۆلۆژی و بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا بۆ خزمەت کردن بە ئەدەب و کولتور لە جیهاندا. بەڕێز کەتان خادمی چەند بەرهەمێکی پێشکەش بە کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن کردووەو هەرخۆشی هەندێکیان دەخێوێنێتەوە بۆ پلاتفۆرمی ئاگۆرا دەنگ.