سەردانی هونەرمەندو مامۆستای هونەری کوردی مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی بۆ ئۆفیسی کۆمپانیا لە سلێمانی

600 | 2022-08-30
بە مەبەستی پیرۆزبایی و ئاڵوگۆرکردنی ڕاو بۆچوون لەسەر پرۆژەی ئاگۆرا دەنگ و ئاگۆرا ڤۆیس و ئاگۆرا وەرگێڕو ئەرکەکانی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن، هونەرمەندو مامۆستای هونەری کوردی مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا دەکات لە سلێمانی. هەر لەو سەردانەیاندا باس لە بوارە جیاوازەکانی خزمەتکردن کرا بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە هەموو جیهان لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ئاگۆرا ڤیژن. بەهەمان شێوە خەخت کرایەوە لەسەر لایەنە جیاوازەکانی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن وەکو پرۆژەیەکی تەکنۆلۆژی و بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا بۆ خزمەت کردن بە ئەدەب و کولتور لە جیهاندا. بەڕێز مامۆستا ئەنوەر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە کارەکانی ئاگۆرا ڤیژن و ئامادەیی خۆشیان نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی پرۆژەکە لە لایەنی تەکنیکییەوە.