سەردانی بێژەری لاو یادگار فایەق بۆ ئۆفیسی کۆمپانیا لە سلێمانی.

469 | 2022-08-10
بە مەبەستی پیرۆزبایی و ئاڵوگۆڕکردنی ڕاو بۆچوون لەسەر پڕۆژەی ئاگۆرا دەنگ و ئەرکەکانی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن، بێژەری لاو یادگار فایەق، سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا دەکات لە سلێمانی. هەر لەو سەردانەیاندا باس لە بوارە جیاوازەکانی خزمەتکردن کرا بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە هەموو جیهان لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ئاگۆرا ڤیژن و بەتایبەتیش لە رێگەی کتێبی دەنگییەوە. هەر لەهەمان سەرداندا باس لە گرنگی جۆرێتی دەنگ و زاراوە جیاوازەکانی زمانی کوردی کران وەکو بەشێک لە بەرنامەی کاری داهاتووی ئاگۆرا ڤیژن.