بەشداری ئاگۆرا ڤیژن لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر
75 | 2026-10-20
ئاگۆرا ڤیژن وەک دامەزراوەیەک کە کار لە بەجیهانیکردنی کتێبخانەی کوردیدا دەکات لە ڕێگەی بەدەنگیی کردن و وەرگێڕانی بۆ زمانی ئینگلیزی و چەند پرۆژەیەکی تر. بەشداربوو لە یانزە رۆژەی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر و تێیدا پێشوازی لە دەیان نووسەر و سەدان سەردانیکەر کرد و لەگەڵیان گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە کرا دەربارەی کولتوور و ئەدەبی کوردی و کارکردن بۆ بە دونیا ناساندنی گەلی کورد لە ڕێگەی کارەکانی "ئاگۆرا ڤیژن"ەوە.




