سەردانی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەڕیتانیا گۆڤە ئەحمەد بۆ ئاگۆرا ڤیژن
179 | 2026-01-04
نووسەر و ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەڕیتانیا گۆڤە ئەحمەد سەردانی "ئاگۆرا ڤیژن" ی کرد و لە نزیکەوە گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە دەربارەی چۆنیەتی گەیاندنی زیاتری خزمەت بە کوردانی دیاسپۆڕا لە ڕێگەی ئەدەب و کولتورەوە کرا، لەماوەی ڕابردوودا ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەڕیتانیا هەماهەنگ و هاوکاری ئاگۆرا ڤیژن بوون و بڕیارە لە داهاتوودا کاری گەورە و جدی زیاتر پێکەوە ئەنجام بدەن.