بەشداربوون لە مەراسیمی کردنەوەی ئامادەیی سەڵاحەدینی کوڕان لە سڵێمانی

14 | 2025-09-18
ئاگۆرا ڤیژن بەشداربوو لە مەڕاسیمی کردنەوەی ئامادەیی سەڵاحەدینی کوڕان لە سلێمانی، کە لە لایەن دامەزراوەی ڤیژن ئێجوکەیشن بەشێوازێکی مۆدێرن نۆژنکراوەتەوە، لەگەڵ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی قوتابخانەکە و ژینگەیەکی لە بار بۆ فێربوون. هەر بۆ ئەم مەبەستەش لەلایەن ئاگۆرا ڤیژنەوە چەپکە گوڵی دەستخۆشی و ڕێز پێشکەش بە ڤیژن ئێجوکەیشن کرا. ئامادەیی (سەڵاحەدین)ی کوڕان لە ساڵی ١٩٦٣، لە گەڕەکی کانێسکانی سلێمانی دامەزراوە و یەکێکە لە دێرینترین قوتابخانەکانی شارەکە.