سەردانی نووسەران ئازاد بەرزنجی و هیوا قادر بۆ ئۆفیسی ئاگۆرا ڤیژن

Image
3 | 2025-08-11

بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی کارەکانی ئاگۆرا ڤیژن بۆ خزمەتکردن بە زمان و شوناس و کلتور و ئەدەبی کورد، لە ڕێگای بەرهەمە بە پێز و تایبەتەکانیەوە، نووسەران ئازاد بەرزنجی و هیوا قادر سەردانی "ئاگۆرا ڤیژن" یان کرد. لە سەردانەکەیاندا باس لە ڕۆڵ و کاریگەری ئەدەبی کوردی و کۆکردنەوە و خزمەتکردنی نووسەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان بێ جیاوازی و کاری پێکەوەیی وهەماهەنگی لە داهاتوودا کرا بۆ بەرەوپێشەوەچوونی تاک و کۆمەڵگا.