پێشکەشکردنی ڕێزلێنان بە بەرهەمەکانی ئاگۆرا ڤیژن

Image
7 | 2025-05-13

لە بەرانبەر بەشداریکردنی دۆستی هێمن، شارەزای ژیری دەستکرد لە کێبڕکێی (Falling Walls Lab) سوپاس و ڕێزلێنانی پێشکەشکرا. لەم چالاکییەدا ئاگۆرا ڤیژن بەشداربوو بە وتارێک دەربارەی بەکارهێنانی ژیری دەستکرد بۆ گەشەپێدان و بە جیهانی کردنی کتێبخانەی کوردی و تیشک خستنە سەر بەرهەمەکانی ئاگۆرا ڤیژن.

ئەم چالاکییە لە لایەن دامەزراوەی Falling Walls Foundation سازدەکرا لە زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر، کە دامەزراوەیەکی جیهانییە لە بەرلین، کار دەکات بۆ بەیەکەوە بەستنی زانست، بازرگانی و کۆمەڵگا. بە ئامانجی داڕشتنی داهاتوو لە ڕێگەی بیرۆکەی نوێ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی جیهان و خزمەتکردنی کۆمەڵگا.