بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی هایتێکس ٢٠٢٤

151 | 2024-09-06
لە میانەی بەشداری چوار ڕۆژی ئاگۆرا ڤیژن لە پێشانگای نێودەوڵەتی هایتێکس لە هەولێر بۆ تەکنەلۆژیا، ئاگۆرا ڤیژن وەک کۆمپانیایەک کە تەکنەلۆژیای خستۆتە خزمەت کتێبخانەی کوردی بە سپۆنسەری کوردستان کرۆنیکەڵ پێشوازی کرد لە سەدان ئارەزوومەندانی کتێبی دەنگیی و دیجیتاڵی و هاوڕێیانی خوێندنەوە و کەسایەتییەکان لە هەموو ئاستێک. هایتێکس ٢٠٢٤ دەرفەتێک بوو بۆ زیاتر ئاشناکردنی سەردانیکەرانمان بە کار و بەرهەمەکانمان.