هەماهەنگی لەگەڵ ناوندی ڕۆشنبیری مەم و زین

405 | 2024-04-09
لە بەردەوامی هەماهەنگیەکانماندا بۆ بەجیهانیکردنی کتێبخانەی کوردی، ئاگۆرا ڤیژن چەندین چاپکراوی ناوەندی ڕۆشنبیری مەم و زین بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب دەخاتە بازاڕی گوگڵ پلەی بووکس. ئەم کتێبانە ئێستا بەردەستن بە تازەترین تەکنۆلۆجیای چاپی دیجیتاڵی سەردەم بۆ کتێب دۆستانی کورد لە سەرتاسەری جیهاندا.
هەماهەنگیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان جێگای شانازیمانە و خۆشحاڵین بە فراوانکردنی کارکردنمان لەگەڵ هەر لایەنێک کە لەسەر هەمان ڕێچکە و پەیام کار بکات. سوپاسی متمانەو هەماهەنگی ناوەندی ڕۆشنبیری مەم و زین دەکەین و بەهیوای بەردەوامی و هەنگاوی گەورەتر پێکەوە.