بەشداریکردن لە بیست و شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ

Image
226 | 2023-10-12

لە میانەی شەش ڕۆژ بەشداریکردنی ئاگۆرا ڤیژن لە بیست و شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە سلێمانی، ڕۆژانە دەیان سەردانیکەری ناوخۆیی و بیانی لەگەڵ چەندین ڕێکخراو و ناوەندەکانی ڕۆشنبیری و فێربوون، بۆ ئاشنابوون بە کار و چالاکییەکانی ئاگۆرا ڤیژن و دروستکردنی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی سەردانیان کردین. سوپاس و پێزانینمان بۆ ڕێكخەرانی بیست و شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ. ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ سەرجەم سەردانیكەرانمان. کارکردن و هەوڵدانی ئێمە بۆ گەیاندنی باشترینەکانە بە ئێوە و بەرەوپێشچوونی زیاترە لە بە جیهانیکردنی کتێبخانەی کوردی.