سەردانیکردنی کتێبخانەی گشتی سلێمانی

358 | 2023-08-13
بە مەبەستی گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە دەربارەی پڕۆژەکانی ئاگۆرا ڤیژن و ئاشناکردنیان بە ئامانج ودید وبەرهەمەکان، تیمی ئاگۆرا ڤیژن سەردانی "کتێبخانەی گشتی سلێمانی" یان کرد. لە سەردانەکەدا بەڕێوەبەرو ستافی کتێبخانەی گشتی سلێمانی ئامادەی دیدارەکە بوون وخۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ هەبوونی کارێکی لەم شێوەیەو ڕۆڵ وکاریگەری " ئاگۆراڤیژن" یان لە بەرەوپێشچوون وبە جیهانیکردنی کتێبخانەی کوردی بەرز نرخاند وئامادەیی وپاڵپشتی خۆیان بۆ هەر جۆرە هەماهەنگی وکارێک دەربری لە داهاتوودا.