سەردانی وەربەرهێن و شارەزای کار، بەڕێز ڕەوەز هیوا، بۆ ئۆفیسی ئاگۆرا ڤیژن

406 | 2023-06-13
دوا بەدوای یەکتر بینین لەمیانەی فیستیڤاڵی هایتێکس، وەبەرهێن و شارەزای بواری کار بەڕێز ڕەوەز هیوا سەردانی ئۆفیس دەکات بۆ زیاتر ئاشنابوون بە کارەکان و بەرهەمەکانی ئاگۆرا ڤیژن. سەرەڕای دەستخۆشی و دەربڕینی خۆشحاڵییان بە بەرنامەو بەرهەمەکانی ئاگۆرا ڤیژن، بەڕێزیان چەندین ئامۆژگاری و تێبینی گرنگیان دا بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیامی ئاگۆرا ڤیژن بۆ بەجیهانی کردنی کتێبخانەی کوردی. هەر لەو سەردانەدا باس لە بواری هەماهەنگی زیاتر کرا لە داهاتوودا.