وەرگرتنی سوپاس و پێزانین لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵەوە

520 | 2023-02-22
بەشداریکردنی ستافی ئاگۆرا ڤیژن لە یادی ڕۆژی پەرتووکی دەنگیدا، لە میانەی بەشداریکردنەکەدا پڕۆژەی ئاگۆرا ڤیژن بە یەکێک لەو پڕۆژانە هەڵبژێردرا کە گرنگییەکی زۆری بە ئەدەب و کلتوری کوردی و کتێبی دەنگی داوە.
لە لایەن ڕیکخراوی ڕۆشنایی دڵەوە سوپاس و پێزانینی پێشکەشکرا. هەر لەو مەڕاسیمەدا ئاگۆرا ڤیژن، ٢٥ کۆپۆنی بەشداری مانگانەی تایبەت بە ئەپڵیکەیشنی ئاگۆرا دەنگی بەخشیی بە (ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ) بۆ ئەندامە نابیناکانیان.