ئێوارە ناساندنی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن

563 | 2022-12-22
لەم ڕۆژەدا، مەراسیمێکی تایبەت بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی ئامانج و ئەرکی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڵاوکردنەوەی ئاگۆرا دەنگ بەڕێوەچوو. چەندین هاوڕێ و ئەندامی خێزان و لایەنگر و نووسەر و کەسایەتی گشتی ئامادەبوون بۆ شایەتحاڵی و چێژوەرگرتن لە ڕووداوەکە. وتاری زۆر پێشکەشکرا و لەلایەن ستاف و دامەزرێنەر و لایەنگرەکانمانەوە چالاکی ئەنجام درا. ئەم بۆنەیە لە لایەن کوردساتەوە بە ڕاستەوخۆ لە هەردوو کەناڵە تەلەفزیۆنییەکەیانەوە بڵاو کرایەوە: کوردسات و کوردسات نیوز.