سەردانی نووسەرو لێکۆڵەر هەڤاڵ کوێستانی بۆ ئۆفیسی کۆمپانیا لە سلێمانی.
.jpg)
495 | 2022-08-10
بە مەبەستی پیرۆزبایی و ئاڵوگۆڕکردنی ڕاو بۆچوون لەسەر پڕۆژەی ئاگۆرا دەنگ و ئەرکەکانی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن، نووسەرو لێکۆڵەر هەڤاڵ کوێستانی سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا دەکات لە سلێمانی. هەر لەو سەردانەیاندا باس لە بوارە جیاوازەکانی خزمەتکردن کرا بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە هەموو جیهان لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ئاگۆرا ڤیژن و بەتایبەتی پەڕتوکی دەنگی. هەر لەهەمان سەرداندا باس لە بڵاوکردنەوەی چەند کتێبێکی نووسەر کرا لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ئاگۆرا ڤیژنەوەو گرێبەستی پێویست واژۆ کران.