سەردانی نووسەرو مامۆستا ئەمین سەپان بۆ ئۆفیسی کۆمپانیا لە سلێمانی.

Image
547 | 2022-08-27

بە مەبەستی پیرۆزبایی و ئاڵوگۆڕکردنی ڕاو بۆچوون لەسەر پڕۆژەی ئاگۆرا دەنگ و ئەرکەکانی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن، نووسەرو مامۆستا ئەمین سەپان سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا دەکات لە سلێمانی. هەر لەو سەردانەیاندا باس لە بوارە جیاوازەکانی خزمەتکردن کرا بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە هەموو جیهان لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ئاگۆرا ڤیژن بەتایبەتی خزمەتکردن بە منداڵان و تیشک خستنە سەر ئەدەبی منداڵان لە ڕێگەی کتێبی دەنگیی و سودەکانی. هەر لەهەمان سەرداندا باس لە بڵاوکردنەوەی چەند کتێبێکی نووسەر کرا لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ئاگۆرا ڤیژنەوەو گرێبەستی پێویست واژۆ کران.