سەردانی نووسەرو شاعیر دلاوەر قەرەداخی بۆ ئۆفیسی کۆمپانیا لە سلێمانی

520 | 2022-06-28
بە مەبەستی پیرۆزبایی و ئاڵوگۆڕکردنی ڕاو بۆچوون لەسەر پڕۆژەی ئاگۆرا دەنگ و ئەرکەکانی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن، نووسەرو شاعیر دلاوەر قەرەداخی سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا دەکات لە سلێمانی. هەر لەو سەردانەیاندا باس لە بوارە جیاوازەکانی خزمەتکردن کرا بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی کەمایەتی لە هەموو جیهان لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ئاگۆرا ڤیژن. هەر لەهەمان سەرداندا باس لە بڵاوکردنەوەی چەند کتێبێکی نووسەر کرا لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی ئاگۆرا ڤیژنەوە.