سەردانی نووسەران د. مەریوان وریا قانع و هیوا قادر بۆ ئۆفیسی ئاگۆرا ڤیژن

Image
95 | 2026-01-28

بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی کارەکانی ئاگۆرا ڤیژن بۆ خزمەتکردن بە زمان و شوناس و کلتور و ئەدەبی کورد، لە ڕێگای بەرهەمە بە پێز و تایبەتەکانیەوە، نووسەران د. مەریوان وریا قانع و هیوا قادر سەردانی "ئاگۆرا ڤیژن" یان کرد. لە سەردانەکەیاندا باس لە ڕۆڵ و کاریگەری ئەدەبی کوردی و کۆکردنەوە و خزمەتکردنی نووسەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان بێ جیاوازی و کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی لە داهاتوودا کرا بۆ بەرەو پێشەوەچوونی تاک و کۆمەڵگا.