سەردانی چەند نووسەر و ڕەخنەگرێکی وڵاتی ئێران بۆ ئاگۆرا ڤیژن
111 | 2025-10-02
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە کار و بەرهەمەکانی ئاگۆرا ڤیژن وگفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە دەربارەی برەودان بە خزمەتکردن و گەیاندنی دەنگی نووسەرانی چوارپارچەی کوردستان بە هەموو جیهان چەند نووسەرێکی وڵاتی ئێران سەردانی ئۆفیسی" ئاگۆرا ڤیژن" یان کرد، میوانان سەرسامی و دەستخۆشی خۆیان بە دامەزرێنەر و ستافی ئاگۆرا ڤیژن گەیاند لەپای ئەو هەنگاوە سەردەمییانەی کە لە ڕێگەی تەکنەلۆجیاوە ئاگۆرا ڤیژن گرتونیەتییە بەر بۆ بەرەوپێشچوون لەم بوارەدا.